سامسۆنگ مۆبایلێکی نوشتاوەی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کۆمەڵێ مۆبایلی نوێ دەخاتەڕوو لەنێویدا مۆبایلێکی نوشتاوەیە، مۆبایلی نوێی گالاکسی زێت فۆڵد ٣ تایبەتمەندییەکی زۆر و توانای نوشتانەوەی هەیە.

گرتە ڤیدیۆکە بەناونیشانی لایف ئۆپنس وز گالاگسی، مۆبایلە نوشتاوەکە پیشان دەدات کە دوو شاشە لەخۆ دەگرێت، شاشەیەکی بنەڕەتی بە قەبارەیەکی گەورە و شاشەیەکی دیکە لە بەشی دەرەوە لەسەر پێکهاتەی مۆبایلەکە جێگیر کراوە.

شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری فۆڵد دەیبڵ داینەمیک ئەمۆلید ٢ ئێکسە بەقەبارەی ٧.٥٥ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٢٠٨/١٧٦٨ پێکسڵ و شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦٦٠ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(١٢+١٢+١٢) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە بە دووجۆر بەردەست دەبێت یەکێکیان ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، جۆری دووەمیش ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە، هەروەها خێرای پاتریەکەی ٤٤٠٠ میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا