ئەپڵ ئایپادێکی گەورە دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە جیهانیەکان ئاشکرایان کردوووە، کۆمپانیای ئەپڵ ئایپادێک دروست دەکات، بە قەبارەیەکی گەورە.

پێگە ئەلیکترۆنیەکان ڕوونیان کردەوە، ئایپاد پرۆ کە لە پێشوودا دروست کرا پێوانەی شاشەکەی ١٢.٩ بوو.

بەڵام ئەم ئایپادەی تازە دروستی دەکات، پێوانەی شاشەکەی ١٤.٦ ئینجە، جۆرە نوێیەکەی ئایپاد پرۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ بارگاویکردنی بێ تەل دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

بەڵام تا ئێستا زانیاری زیاتر، هەروەها نرخی ئایپادەکە ئاشکرا نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا