پزیشكانی راپەڕین گردبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ پزیشكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین لە رانیە گردبوونەوە لە دژی تەواونەكردنی نەخۆشخانەی فێركاری رانیە.

پزیشكان لە گردبوونەوەكەدا رایانگەیاند لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە كاری نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە دەستیپێكردووە، بەڵام تاكو ئێستا كارەكانی تەواو نەبووە، كە فشارێكی زۆر لەسەر ئەو نەخۆشخانە هەیە.

رونیشیانكردەوە كارەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە دابەشبووە بەسەر نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون و نەخۆشخانەی چوارقوڕنە كە فشارێكی زۆریان لەسەرە.

بە وتەی پزیشكان بڕیاربوو مانگی پێنجی ئەمساڵ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی دابیننەكردنی بودجەی پێویستەوە كارەكان دواكەوتووە، بە سستی كۆمپانیای جێبەجێكار كارەكانی بەڕێوەدەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا