پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی نیشاندا لە سەر خەرجكردنی بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ كەرتی تەندروستی دەڤەری راپەڕین .
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، حكـومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكرنی بڕی 400 ملیۆن دیناردا وەك هاوكاری بەپەلە بۆ كەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.
بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆكسجین و گازی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ژیان خەرج دەكرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینكرنی پێداویستی پزیشكی بۆ دەڤەرەكە خەرج دەكرێت.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەڵكشانی ئامارەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتە ئاستی هێڵی سوور و بەرپرسانی تەندروستی دەڤەری راپەڕین هۆشدارییاندا لە ئاستی تووشبوونی دانیشتووانی ناوچەكە بە كۆرۆنا.