پۆڵەتیك پرێس
ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت بیل گەیتس دەڵێت؛ كۆرۆنا ڤایرۆس 20 ساڵ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لەجیهاندا دواخست.
دامەزراوەی بیل و ملیندا گەیتس، لەڕاپۆرتێكدا، ڕایانگەیاندووە؛ هەوڵەكانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان لەپێناو بەردەوام بوون بەرامبەر كارە خێرخوازییەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری، بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە و هۆكارەكەشی كۆرۆنا ڤایرۆسە.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەكە، بەهۆی لەدەستدانی كارو راگرتنی پرۆسەكانی بەرهەمهێنان، هەژاریی لەسەر وەختی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تائێستا بە رێژەی 7 % زیادیكردووە.
دامەزراوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیادبوونی رێژەی هەژاری هۆكار بووە بۆ خولقاندنی كەشێكی ناجێگیر لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە و پەرەسەندنی چینایەتی و نواندنی توندوتیژی دژ بەژنان و منداڵان و هەرزەكاران.
لەڕاپۆرتەكەی دامەزراوەی بیل و میلیندا گەیتسدا داوای هاوكاری و هەماهەنگییەكی جیهانی كراوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست و گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بەو كەسانەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا ڤایرۆس نغرۆی هەژاری و توندوتیژی كردوون.
لەكۆتایشدا نووسیویانە “ئەم دۆخەی بەهۆی كۆرۆناوە لە ئارادایە قەیرانێكی جیهانیە و پێویستی بەوەڵامدانەوەیەكی جیهانی هاوبەش هەیە”.