بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کرێکاران و رەنجدەرانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کرێکاران و رەنجدەرانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “رۆژی جیهانیی کرێکاران لە هەموو کرێکارانی خۆشەویستی کوردستان پیرۆزبێت و بەڕێزەوە یادی هەموو ئەوانەش دەکەینەوە کە رۆڵێکی مێژوویی و کاریگەریان لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان گێڕاوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا باسی لەوەکرد، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کرێکاران و رەنجدەرانە، بۆیە خزمەتکردن و پشتگیریکردن لە ماف و داوا یاساییەکانتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پارێزەری مافەکانتان دەبین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا