پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەک بۆ کەمکردنەوەی کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵی ڕادەگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هاوکاریى ڕێکخراوى یونیسێف، دەستپێشخەریى “پۆندى هەرەوەزی” بۆ پشتیوانیکردنى ماددی و تەکنیکی لە دروستکردنى پۆندی گلدانەوەى ئاو لە گوندەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
وتیشی، “ئەم دەستپێشخەرییە، کێشەى کەمئاوى و کاریگەرییەکانى وشکەساڵى کەم دەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکى نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانى کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتیارى”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانى باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکى گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانى کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێرى، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییی پۆنده‌كان (ساڵی 2022) به هاوبه‌شی لەنێوان حكومه‌ت، گوندنشین و جووتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سوودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت”.
هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، وەکوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی و لێدانی زۆری بیره قووڵه‌كان، به گوێره‌ی ڕووپێوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو نزیكه‌ی 800 گوند مه‌ترسیی وشكبوونی سەرچاوەى ئاو و چۆڵبوونیان له‌سه‌ره.