سودانی سەردانی کۆشکی سپی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەکۆمەڵێک دۆسیەی هەستیارەوە سەردانی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکەی، کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر ژیانی هاوڵاتییان درووستبکات.

بڕیارە رۆژی 15ـی نیسانی ئەمساڵ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات و لەوێ چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەنێویاندا جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا.

بەگوێرەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێک لە پرسگرەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆو بایدن لە کۆشکی سپی بریتی دەبێت لە پرسی چارونووسی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و شەنوکەوکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراق لە پاش جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین و پەرچەکرداری گرووپە لەیاسادەرچووەکانی ئەو وڵاتە لە دژی ئەو هێزانە.

پرسێکی دیکە پەیوەست دەبێت بە بەهای دراوی عێراقی بەرامبەر بە دراوی ئەمریکی و بۆ ئەو مەبەستە، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بانکی فیدراڵیی ئەمریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات، هەروەها پرسی گەمارۆکانی سەر بانکە ئەهلییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دەبنە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان.

بابەتێکی دیکەی هەستیار بریتیی دەبێت لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس وەستێندراوە.

بەشێکی دیکە لەو دۆسیانەی کە لە سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە جانتا دیبلۆماسییەکەیدا دەیباتە کۆشکی سپی:
پرسی گۆڕانکاریی کەشوهەوا
پارەی نەوت و داهاتی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا
پرسی ووزە و ئاو
کێشەکانی هەولیر و بەغدا
بابەتەکانی پەیوەست بە سەقامگیریی هەرێمی و ناوچەیی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا