هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی جام ڕەش کردنی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە و جەختدەکاتەوە، بەهەموو شێوەیەک جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە هیچ لەزگە و ڕەنگێکی لێبدرێت.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند،” بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل هیچ جۆرە لەزگە یان ڕەنگێکی لێبدرێت، چونکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەودای بینین هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بڕیارە ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە، کە لە بەرامبەر جام ڕەشکردن رسوماتی ساڵانە دەدەن، چونکە ئەو ڕەزامەندییەی بە رسوماتیش دەدرێت بۆ جامی پێشەوە نییە و تەنها بۆ جامەکانی دیکەیە.

ئاشکرایکرد، ماوەیەکە تێبینی ئەوە دەکرێت، هەندێک کەس جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش دەکەن یان لەزگەی لێدەدەن، بۆیە ئەم ڕوونکردنەوەیە دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا