ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێوەوڵەتی دەكەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانكی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی سێ شەممە 7_3_2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە وەفدێكی بانكی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، بەسەرۆكایەتی جۆن كریستۆڤەر كارێ بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیای بانكی نێودەوڵەتی و وەفدێكی هاوڕێی.

لە دیدارێكدا وەزیری دارایی و ئابووری خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی وەفدی میوان دەربڕی و كورتەیەكی لە سەر كارو چالاكیەكانی وەزارەت لە بواری بەدیجیتاڵیكردنی سیستەمی بانكەكان و دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بە شێوەی ئەلكترۆنی و ڕێكخستنەوەی سیستەمی خەرجی بەشێوازی ئۆنلاین و زیادكردنی شەفافیەت و كەمكردنەوەی ڕۆتین پێشكەش كرد.

لای خۆشیانەوە وەفدی میوان ستایشی هەنگاوەكانی وەزارەتی داراییان كرد لە بواری شەفافیەت و بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزاریەكان و داوایان كرد پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبێت لە گەڵ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوكاری لە بواری پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بانكی و دارایی و بەرزكردنەوەی توانای ستاف و كارمەندەكانی وەزارەت لە بوارە جیاجیاكاندا.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند هەنگاوەكانی دروست كردنی بانكی نیشتیمان وەك لقێكی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كورستان لە قۆناغی كۆتایدایەو بەكردنەوەی ئەو بانكە سیستەمی بانكی لە هەرێمی كوردستان قۆناغێكی باش دەچێتە پێشەوە، ئامادەیی ستافی وەزارەت و هەموو بەڕێوبەرایەتیەكانی دەربڕی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ستافی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كاری پێكەوەیی و زیادبونی شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی و بانكی و دارایی لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا