پەرلەمانتارێك: وەزیری تەندروستی وەزارەتەكەی خستووەتە خزمەتی زۆنی زەرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان داوا لەسەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەر وەزیری تەندروستی بگرێتەبەر بەو پێیەی دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوەو وەزارەتەكەی خستۆتە خزمەتی زۆنی زەرد و دژایەتی زۆنی سەوز.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پارێزگای هەڵەبجە لەپای ئەو هەموو قوربانیەی لە كیمیاباران داویەتی لایەنی كەم لەڕووی كەرتی تەندروستی دەبوو باشترین و پێشكەوتو ترین نەخۆشخانە و تاقیگەو كۆگای دەرمانی هەبوایە لەسەر ئاستی عێڕاق بەجۆرێك كە لەهەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان ڕوویان لەهەڵەبجە بكردایە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوان ڕوو لە شارەكانی تر دەكەن.

بەو پێیەی تاوەكوو ئێستا نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی 13ساڵە تەواو نەكراوە، كارگەی ئۆكسجین و سەنتەری مەمۆگرافی و كۆگای دەرمان و، قەستەرە و پزیشكی پسپۆڕی نیە، بەدەل عیادات بۆ هەموو پارێزگاكان كراوە جگە لەهەڵەبجە، لەگەڵ هەموو ئەمانەش وەزیری تەندروستی كاركردن بە خۆبەخش بۆ پارێزگاكە ڕەت دەكاتەوە و لە هەمان كاتدا 100 كارمەندی تەندروستی بۆ قەزای زاخۆ دادەمەزرێنێ.

شنۆ ئەشقی راشیگەیاند، لەكۆبوونەوەی لێژنەی دەستپاكی كە تێیدا سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئامادە بوو داوام لێ كرد ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر وەزیری تەندروستی لەسەر خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بەو پێیەی وەزارەتی تەندروستی خستۆتە خزمەتی زۆنی زەرد و دژایەتی كردنی زۆنی سەوز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا