لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆن بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندن خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “دژی ئەم نادادپەروەرییەین کە وەزیری تەندروستی دەستی داوەتێ و لەماوەی تەنها ساڵێکدا نزیکەی 900 بۆ 1000 کەسی لە زۆنی زەرد دامەزراندووە و بەتەواوەتی کەرتی تەندروستی لەم زۆنە پەکخراوە، هەر لە دەرمانەوە هەتا دامەزراندنی کارمەندەکانی”.

خۆپیشاندەران دەڵێن، “ئێمە داواکاریمان ئەوەیە گەر دامەزراندنیش هەیە، با بۆ هەموو شارەکان بێت، نەک سێکتەری تەندروستی لە هەولێر جۆرێک بێت و لە سلێمانی جۆرێکی تر”.

باس لەوەش دەکەن، “ئێمە بەزیاشەوە دەوام دەکەین و کرێی هاتوچۆ و خواردنیش لەسەر خۆمانە و جێگەی میلاکی فەرمیشمان پێپڕدەکرێتەوە و هیچیشمان بۆ حساب ناکرێت”.

ڕۆژی پێنجشەممە، دەستەی نوێنەرایەتی خۆبەخشی سەرجەم بنکە و نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن تا ئەو کاتەی وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا