بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکى ئەمریکا بەسەرۆکایەتى برێت مەکگۆرک گەیشتە مەکتەبی سیاسی و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.

کەمێک پێش ئێستا برێت مەکگۆرک، نێردەی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسى یەکێتى لە هەولێرو لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

شاندەکەى ئەمریکا لە برێت مەکگۆرک و باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق و کونسوڵی گشتى ئەمریکا لە هەولێرو ژمارەیەک لە یاریدەدەرو بەرپرسی دیکەى ئەو وڵاتە پێکهانووەو دەیانەوێت لە نزیکەوە لە کێشەکانى ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانى هەولێرو بەغدا بکۆڵنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکى گرنگ تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت گرنگترینیان ناکۆکیەکانى نێوان پارتى و یەکێتى و پرسی هەڵبژاردنە.

بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى ڕاو سەرنجی یەکێتى سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکان و چۆنییەتى ئیدارەکانى حکومەتی هەرێمی بۆ شاندی ئەمریکا بخاتەڕوو.

بریارە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەنراوێک لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەى برێت مەکگۆرک و بافڵ جەلال تاڵەبانى بڵاوبکرێتەوە.

 

.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا