پۆڵەتیک پرێس
پیاوێکی تەمەن 100 ساڵ لەشاری برۆسکی باشووری بەرازیل دوای کارکردنی بۆماوەی 84 ساڵ لەهەمان کۆمپانیا ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی.
واڵتەر ئۆرسمان بۆماوەی 84 ساڵ و تائێستا لە کۆمپانیایەکی قوماش کاریکردووە، لەماوەی کارکردن و پلە بەرزکردنەوەیدا گەیشتووە بە پلەی بەڕێوەبەری فرۆشتن، ئەو ماوەیەش بەدرێژترین ماوەی کارکردنی کەسێک لەهەمان کۆمپانیا دادەنرێت.
ئۆرسمان لە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی 100 ساڵەی لەگەڵ خزم و هاوڕێیانی کاری بڕوانامەی گینسی بۆ ژمارەی پێوانەی پێبەخشرا، ئۆرسمان لە ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنیدا ئامۆژگاری خەڵکی کرد کە کارەکەیان خۆشبوێت و هەموو کەسێکیش لەو بوارەدا کاربکات کە حەزی لێیەتی.