پۆڵەتیک پرێس
حەوزێکی ماسی گەورە کە یەک ملیۆن لیتر ئاو لەخۆدەگرێت لەناو هۆڵی هۆتێلێکی بەرلیندا تەقیەوە و بووە هۆی نقومبوونی هۆتێلەکە و شەقامەکانی نزیکی.
بەپێی بی بی سی، ئەو حەوزە ماسیە ناسراوە بە”ئەکوا دۆم” ماڵی 1500 ماسی کەمەرەییە، 14 مەتر بەرزە و بە گەورەترین حەوزی ماسی لوولەیی لەجیهاندا وەسفکراوە، پۆلیس وتی”زیانەکانی زۆری لێکەوتۆتەوە”، دوو کەس بەهۆلی شوشەکەوە برینداربوون و وێنەکانیش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەوە نیشان دەدات کە زیانێکی زۆری بە شەقام و خانووەکانی نزیکی گەیاندووە.
حەوزەکە دوو ساڵ لەمەوپێش نوێکراوەتەوە و زیاتر لە 100 جۆری جیاواز ماسی تێدایە، بەرزکەرەوەیەکی دیوار ڕوونی هەیە لەناوەوە دروستکراوە بۆئەوەی سەردانیکەران بەکاریبهێنن، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بەرلین ڕایگەیاند زیاتر لە 100 پیاوی ئاگرکوژێنەرەوە ئامادەبوون و دیارنەبوو کە ڕووداوەکە بەهۆی چیەوە ڕوویداوە، دەسەڵاتدارانی گواستنەوە بەرلینیش وتی شەقامی کارل لیبکنچتی دەرەوەی هۆتێلەکە داخراوە بەهۆی ڕێژەی زۆری ئاو لەسەر رێگاکە، ئەکوادۆم لە کانوونی یەکەمی 2003 کرایەوە و ژمارەیەکی لە گینسدا وەک گەرەترین حەوزی ماسی لوولەیی لەجیهاندا تۆمارکرد، بەپێی ڕاپۆرتەکان لەکاتی دروستکردنیدا تێچووەکەی نزیکەی 12.8 ملیۆن یۆرۆبووە کە دەکاتە (11.2 ملیۆن جونیەی ئستەرلینی).