بەوێنە..هونەرمەندێکی ئوسترالی بەشێوەیەکی جیاواز ماڵئاوای لە شاژن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندی ئوسترالی سو نۆرمان بەشێوازی تایبەتی خۆی ڕێزی لە شاژنە ئیلیزابێسی دووەم گرت و وێنەی شاژنی کۆچکردووی لەسەر لمی کەنار دەریای برایتۆن لە شاری ئەدێلایدی باشووری ئوسترالیا کێشا.

دوێنی نزیکەی 250 هەزار کەس ماڵئاواییان لە تابوتی شاژن ئیلیزابێس لە هۆڵی وێستمینستری لەندەن کرد، بەڵام نۆرمان و زۆرێک لە ئۆسترالییەکان نەیانتوانی ئەو کارە بکەن ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەو هونەرمەندە وێنەی شاژنی کۆچکردوو لەسەر لم بکێشێت و بانگی ئەو کەسانە بکات کە دەیانەوێت بێن بۆ شوێنەکە، هونەرمەندی ئوسترالی لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز وتی وەک ڕێزێک و مۆدێلێکی مێژووی سەرنجڕاکێش بیری لە وێنەکێشانی شاژنە ئیلیزابێس کردۆتەوە.

Queen sand tribute "takes the feelings away" - ABC

لە تیشکی خۆر و کاتژمێری 10ی بەیانی لەگەڵ نیگای سەدان هاوڵاتی کەنار دەریا نۆرمان تابلۆکەی کێشا کە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند، لەکاتێکدا ملیۆنان کەس بۆ پرسەی سەرەکی شاژن دەچوونە قەڵای ویندسۆر کە شاژنی تێدا نێژرا، ئەو وێنەی هونەرمەندی ئوسترالی کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا تابلۆکە وەک شێوەی ڕاستەقینەی شاژن بوو لە ڕۆژی ماڵئاوایدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا