پۆڵەتیك پرێس
تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەی موشەك هاوێژێكی چینی نوێی بڵاوكردەوە،زانایانیش دەڵێن “ئەم موشەك هاوێژە لێكچوویەكی زۆری هەیە لەگەڵ موشەكی سو-34 ی ڕوسی.
لە ئێستادا قورسە بتوانرێت ڕێژەی لێكچوونی فڕۆكە دروستكراوەكە بزانرێت، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت پیشەسازی چین فڕۆكەی جەنگی بەرهەمبهێنێت لێكچوو بێت لەگەڵ بەرهەمەكانی سۆڤێتی و ڕوسی وەك سو-27 و سو-33، زانایان بەدوری نازاننموشەك هاوێژەكەی چین لێكچوی زۆری سو 34ی ڕوسی بێت.
زانایان ئاماژەیان بەوەكردووە، سوپای چین لەئێستادا موشەك هاوێژی Xian JH-7بەكاردەهێنێت،لەسەر بنچینەی حەفتاكان دروستكراوە، بەنوێ دانانرێت، چاوەڕواندەكرێت ئەو موشەك هاوێژەی وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە شوێنی بگرێتەوە.
سوپای چینی دەرخستووە پێشتر موشەك هاوێژی H- 20، دۆزیوەتەوە كە لەگەڵ فڕۆكەی .B-2 و بی-21 ئەمریكی لێكچووە.