لێدوانی فەرمی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ڕایگەیاند، چاوەڕێی وەزارەتی دارایین دوایین داتامان بداتێ لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەر کاتێک پارە لەبەردەست بوو درێغی ناکەین لە دابەشکردنی مووچە.

ڕۆژی هەینی 22ی نیسانی 2022 جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، “داهاتی هەرێمی کوردستان لە سێ سەرچاوەی سەرەکی پێکدێت داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ نانەوتی و 200 ملیار دینارەکەی عێراق”.

وتیشی، “کاری لەپێشینەی حکومەت دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیە بۆ مووچە بێگومان گرفتی دارایی و کۆکردنەوەی داهات هەیە بەڵام هەموو هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە ئەو بڕە پارەیەی کە دێت %88ی بۆ مووچە دابین بکرێت”.

باسی لەوەشکرد، “چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین دوایین داتامان بداتێ لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەر کاتێک پارە لەبەردەست بوو ئێمە درێغی ناکەین لە دابەشکردنی مووچە و بە ئەرکی خۆمان دەزانین و سوپاسی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت فەرمانبەران دەکەین کە پشوودرێژن لەگەڵمان”.

لەبارەی ڕووداوی هێلکەبارانکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن بەشێک لە کوردانی بەریتانیا وتی، “ئەوانە ناتوانین بڵێین هەموو کوردانی تاراوگەن و نازانین کێ بوون، بەڵام ئەوشتانە کاریگەری لەسەرمان نییە بەقەد هەنگاوی مێروولەیەک، ئێمە بەردەوام دەبین لە سیاسەتی خۆمان و بڕوای تەواومان بەو سیاسەتەی خۆمان هەیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا