بەڵگەی دروست کردنی قەیرانی غاز ڕادەستی دادگای دەستپاکی کرا

پۆڵەتیک پرێس

دوو پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند، بەڵگەی پێویستیان سەبارەت بە کەمی غاز لە دادگا خستۆتە ڕوو.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند،لە سەر قەیرانی غاز و گرانکردنی بەسەر هاوڵاتیانەوە لە دادگا بوین لە گەڵ بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەک شاهید لەسەر کەیسی بردنەدەرەوەی غازی ماڵان بۆ دەرەوەی وڵات و دروستکردنی کێشەی کەمی غازو گرانبونی لەناوخۆی هەرێم لەسەر هاوڵاتیانی کوردستان

ئاماژەی بەوەشدا،لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی ئامادەبوون و بەڵگەی پێویستیان خستەڕوو، بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبونەوەی قەیرانی غازی ماڵان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا