پشدەر عەبدوڵـڵا: لە ئێستادا کەمتر لە %20ی دەرمانی پێویستمان هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پشدەر عەبدوڵـڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا کەمتر لە %20ی دەرمانی پێویستمان هەیە.

پشدەر عەبدوڵـڵا ئاشکرایکرد، “ئێمە لە کاتی دەرمانزۆریشدا لەوانەیە %30 بۆ %40ی دەرمانمان کەم بووبێت، بەڵام ئێستا زیاتر لە %80ی دەرمانمان کەمە کە پێویستمانە بۆ چارەسەرکردنی منداڵ”.

وتیشی، “بەشی هەرەزۆری نەخۆشەکانمان بە بڕی ناتەواوی دەرمان دەڕۆنە دەرەوە، لەوانەیە چارەکێکی پشکنینەکانییان بۆ بکرێت، کەمی کارمەندیش کێشەی هەرە گەورەی ئێمەیە لە ڕاپەڕاندنی کارەکانمان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئاگادارکراینەوە هیوایەک هەیە کە ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت، ئەگەر لە زووترین کاتدا چارەسەر نەکرێت ئەوا قەیرانی گەورەتر ڕوودەدات”.

لایخۆیەوە هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆشدا دۆخی تەندروستیی وەک ئێستا خراپ نەبووە و ئەگەر قەیرانەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت دەکەوین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا