بایکۆتی دەوام لە سلێمانی بە هۆی دابەش نەکردنی موچە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، بایکۆتی دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 5ی نیسان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی، بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی دابەش نەکردنی موچە.

مامۆستایان ئاماژەیان بەوەدا کە وەرگرتنی موچە، مافێکی سەرەتایی خۆیانە تا ئێستا موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، وتیشیان نەچوونە هۆڵەکانی خوێندن زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت بەڵام بەردەوام دەبن لە بایکۆت تاوەکە موچە وەردەگرن.

لە ماوەی ڕابردوودا، فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگەی کشتوکاڵی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد، ئەویش بەهۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان لە وادەی خۆیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا