هەدەپە پلانەکانى لەئەگەری داخستنی پارتەکەیان ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، بەدیلیان بۆ داخستنی پارتەکەیان هەیە و پلانی B و Cیان ئامادەیە بۆ داهاتوو دەشڵێت” ئێمە وەک هەدەپە گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنانە دەدەین گەلانی تورکیا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن”.

 پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتى هەدەپە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیا هەڵبژاردنێکی گرنگە ،چونکە لە تورکیا سیستمی ڕژێم هەیە، تەنها هەڵبژاردنی سەرۆک یان هەڵبژاردنی ئەندام پەرلەمان نییە. ئایندەی تورکیا دەنگی لەسەر دەدرێت، ئێمە وەک هەدەپە گرنگییەکی زۆر بەو هەڵبژاردنانە دەدەین گەلانی تورکیا لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن، گەنجان و ژنان دەنگ بە ئایندەی خۆیان دەدەن.

 

بوڵدان ئاماژەى بەوەشکردوە، ماوەیەکی زۆرە هەدەپە تووشی توندوتیژییەکی گەورە بووە، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥، لەژێر فشارێکی زۆردایە، هەڵبژاردنێکی مێژوویی لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە بەرپرسە هەڵبژێردراوەکانی هەدەپە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و ڕەوانەی زیندانەکان دەکرێن و دۆسیەی داخستنی هەدەپە لە بەرنامەی کاردایە و دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانیش لە بەرنامەی کاردایە.

 

سەبارەت کاندیدی کورد بۆ سەرۆکی تورکیا بوڵدان دەڵێت، ئەگەرێکی زۆرەوە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات ڕادەگەیەندرێت. بێگومان چەند ناوێک هەیە بۆ کاندید کردن، بەڵام هێشتا هیچ شتێک ڕوون نییە.

 

هاوسەرۆکى هەدەپە لەبارەى داخستنى پارتەکەیان باس لەوە دەکا،  داخستنی پارتەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نابێت و هیوادارە دادگای دەستوری بڕیارێکی یاسایی لەسەر ئەم بابەتە بدات، دەشڵێت” ئێمە چارەسەری زۆرمان هەیە لە دژی یارییەکانیان، پلانی B و Cمان لەبەردەستدایە، بۆیە دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردن بە بەهێزترین شێوە بەردەوامە”ز

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا