بەرشەلۆنە نەورۆز دەكاتە دوو جەژن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی یانە مەزن و ناوازەكەی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا و كیشوەری ئەوروپا و جیهان كە وەرزی بە كۆتا هاتووی بە كارەسات لە دوای كارەسات بە كۆتا هێنا كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی خستە ڕۆژانی نەورۆزەوەواتا ڕۆژانی 3/20 و 3/21.

پێگەی ڕەسمی یانە كەتەلۆنییەكە شەوی ڕابردوو بڵاوی كردەوە: بە ڕەسمی خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە واژووی لە سەر پەڕاوی ڕەسمی دیاری كردنی ڕۆژانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكە كرد پاش ئەوەی خۆی بڕیار بوو مانگی كانونی دووەمی سەرەتای ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت، بەڵام بارتۆمیۆ وادەكەی دوو مانگ دواخست تا كەوتە مانگی 3 بە تایبەتیش لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز لە كوردستان بەرشەلۆنییەكانیش ئاهەنگی كۆتایی هاتن بە مەوەیەكی تاریكی سەرۆكایەتی بارتۆمیۆ دەهێنن و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.

چاڤی هیرناندێز یەكێك لە ئەندامانی یانەكە

بە پێی ئەوەی پێگەی ڕەسمی یانەكە بڵاوی كردۆتەوە: لە چەند جێگەیەكی تایبەت دەنگدان بەڕێوە دەچێت هەروەك بڕیاریش دراوە كە چەندان كەس بۆیان دەبێت لە ڕێی ئۆن لاینەوە دەنگ بدەن.

جێی باس كردنە یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو بۆ یەكەم جار وەرزی بە كۆتا هاتوو بە دەستی بەتاڵ و بە بێ‌ هیچ نازناوێك كۆتایی پێ هێنا تەنانەت دوا یاریشی لە چامپیۆنس لیگ كارەساتێكی گەورەی بە سەرهات كاتێك یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە قۆناغی 8 ی پاڵەوانێتییەكە بە ئەنجامی 8 – 2 تووشی دۆڕان هات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا