5 یاریزان بەرشەلۆنەیان ڕەت كردۆتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێگەی Kooora ی قەتەڕی هەستاوە بە بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆیەك تیایدا ناوی پێنج یاریزان ئاشكرا دەكات كە لە چەند ساڵی ڕابردوو بەرشەلۆنە بۆندی پێشكەش كردوون و ڕەتیان كردۆتەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بكەن هەر یەكەیان و هۆكارێكی هەیە بۆ ئەو بڕیارە.

1/ ماركۆ ئەسینسۆ: یاریزانە لاوەكەی یانەی مایۆركا لە ساڵی 2015 چەندان بۆندی پێشكەش دەكرێت لە نێویاندا بۆندی هەردوو زەبەلاحەكەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دواتر ئەسینسۆی لاو بڕیار دەدات ڕوو بكاتە یانەی شاهانە لەو بارەیەشەوە ڕایگەیاندووە كە بۆندەكەی بەرشەلۆنەی بەلاوە پەسەند بووە، بەڵام حەزی بە یاری كردنە بە درێسی شاهانە و هیواخوازیشە ببێتە ئەفسانەیەك لە ئەفسانە مێژووییەكانی ڕیاڵ مەدرید.

2/ كۆكی سانچێز : كاپتنی یانەی ئەتڵەتیكۆ دی مەدرید: كۆكی سانچێز كە خۆی لە ئەكادیمیای یانەی مەدریدییەكەوە دروست بووە لە ساڵی 2016 یانەی بەرشەلۆنە بۆندی پێشكەش دەكەن بە هیوای ئەوەی بتوانن بیگوازنەوە كامپ نو، بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتی دەكاتەوە ئەتڵەتیكۆ مەدرید جێ‌ بهێڵێت لەو كاتەدا دەڵێت: (هێشتا بە پێویستی دەزانم لە ئەتڵەتیكۆ بمێنمەوە و خزمەتی زیاتری یانەكەم بكەم پێم وا نییە جاری كاتی چوونە دەرەوەم بێت هەر ئەمەش بوو وای كرد بۆندەكەی بەرشەلۆنە ڕەت بكەمەوە).

3/ كیڤن گامێرۆ: هێرشبەرە فەڕەنسییە ناوازەكە لە یانەی سڤیلیای ئەندەلوسییەوە ڕووی لە یانەی ئەتڵەتیكۆ دی مەدرید كرد و بۆندەكەی یانەی بەرشەلۆنەی ڕەت كردەوە لە ساڵی 2016 كاتێكیش پرسیاری ئاراستە كرا سەبارەت بە ڕەت كردنەوەی بۆندەكەی بلاو گرانە وتی: (میسی و سوارێز و نەیمار لەوێن من چی بكەم بچمە ئەوێ‌ هیچ چانسێكم نییە بۆیە نەچم و بۆندەكەیان ڕەت بكەمەوە باشترە).

4/ داریۆ سێرنا: بەرگریكارەكەی تاكی ڕاستی یانەی شاختار و هەڵبژاردەی كڕواتیا یەكێكی تر بوو لەو یاریزانانەی كە بۆندی بەرشەلۆنەی ڕەت كردەوە سەرەڕای ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە پێویستییەكی زۆری بە یاریزانێك بوو شوێنی دانی ئالڤێز بگرێتەوە كە لە یانەكە ڕۆیشت بوو، بەڵام بەرگریكارەكەی هەڵبژاردەی كڕواتیا لەو كاتەدا ئاشكرای كرد: (من سوپاسی بەرشەلۆنە دەكەم بۆ ئەو بۆندەی پێشكەشیان كردم، بەڵام من دەمەوێت لە یانەی شاختار ببمە ئەفسانە و كۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم لەم یانەیەدا).

5/ ڕافائیل گیرێرۆ: لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال ئاستێكی بەرز و ناوازەی پێشكەش كرد لە یۆرۆی 2016 كە لە كۆتاییدا توانییان جامەكە بەرز بكەنەوە لە سەر حسابی هەڵبژاردەی فەڕەنسای میوانداریكەری پاڵەوانێتییەكە لەو كاتەدا بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند بۆندیان پێشكەش كرد، بەڵام یاریزانە ڕووی لە بۆندزلیگا كرد و لالیگای ڕەت كردەوە لەو بارەشەوە ڕایگەیاند: (ڕەت كردنەوەی بەرشەلۆنە قورسە زۆر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من بڕیاری خۆممدا و بە بۆندەكەی دۆرتمۆند قاییل بووم و ڕووم كردە سیگناڵ ئیدۆنا پارك).

 

دانەر ئەسڵان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا