به‌شی سێیه‌م
هه‌وراز كاوه
مارادۆنا دوای ماوه‌یه‌كی پر له‌كێشه و كوشتنی ئاستی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌وڵیده‌دا رووبكاته یانه‌یه‌كی دیكه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی سیزار مینۆتی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌و تیپه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێت:
بۆكا جۆنیۆرز تووشی قه‌رزێكی زۆربوو بوون به‌رشه‌لۆنه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، بۆیه ئاماده‌بوون به نۆ ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. ئه‌وان له (1974)ه‌وه نه‌بوو بوونه پاڵه‌وانی لالیگای ئیسپانی. رۆژانی ناخۆش ده‌ستی پێكرد تووشی ریخۆڵه كوێره بووم له‌وێ ته‌نیا توانیمان جامی شا ببه‌ینه‌وه و دواتر پێكان به‌رۆكی قاچه‌كانی گرتمه‌وه، بۆیه بیرم له رۆشتن له ئیسپانیا ده‌كرده‌وه، به‌ڵام نرخی گرێبه‌سته‌كه‌م كێشه‌بوو بۆیانه‌كان، كه‌چی له‌ناكاو هه‌ژارترین یانه‌ی جیهان داوایانكرد رووبكه‌مه ئه‌و شاره.
له‌وكاته‌دا ڤێرلاینۆی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ده‌چێته لای سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌و پێی ده‌ڵێت:
هه‌موو ده‌زانن ڕۆما پایته‌خته و میلان شاری جل و به‌رگ و مۆده‌یه، دوو تیمی گه‌وره‌یان هه‌یه، هه‌رچی شاری تۆرینۆیه شاری ئابووری و پیشه‌سازییه و یۆڤانتۆسی لێیه، بۆیه پێویست ده‌كات شاره‌كه‌مان بكه‌ینه هێمایه‌ك و خه‌ڵك سه‌ردانی بكه‌ن و پاره ده‌ستبخه‌ین، وه‌ك ته‌واوی شاره‌كانی دیكه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی شاره‌وانی ناپۆلی پێی ده‌ڵێت:
ئێمه هه‌ژارین و خه‌زێنه‌ی شاره‌كه‌مان ئه‌وه‌نده پاره‌ی تێدانیه هه‌تا وه‌به‌رهێنان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا سه‌رمایه‌یه‌كی كه‌مه و خه‌ڵكی رازی نابن ده‌ستكاری بكرێت.
سه‌رۆكی ناپۆلی پێی ده‌ڵێت:
ئه‌وه ئاسانه شاره‌كه‌مان پڕده‌كه‌ین له گه‌شتیار، به‌ڵام كاتێك توانیمان مارادۆنا بێنینه یانه‌ی ناپۆلی، دواتر جیهان به‌دوایدا دێنه ئێره و پر ده‌بێت له گه‌شتیار. سه‌رۆكی شاره‌وانی به داواكه رازی بوو، به‌ڵام تووشی شۆكبوو كه وتیان پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی دیگۆ زیاتره له نۆ ملیۆن دۆلار، به‌ڵام دواتر هانده‌ران به‌مه‌یانزانی كۆبوونه‌وه یارمه‌تی تیپه‌كه‌یان بده‌ن و سندوقێكیان پێكهێنا، تا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و شاره پاره‌ی بۆنده‌كه كۆبكه‌نه‌وه. هێنده‌ی نه‌برد دیگۆی كورته باڵا گه‌یشته شاره هه‌ژار نشینه‌كه و ته‌ماشایكرد خه‌ڵكه‌كه بۆیان نووسیوه:
“ئه‌ستێره‌ی زۆر هه‌ن، به‌ڵام تۆ دره‌وه‌شاوه‌ترین ئه‌ستێره‌ی “.
رۆژی پێشوازی هات و بۆنده‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌موو هۆتێله‌كان پڕبوون له ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری جیهانی و ستادیۆمه‌كه پڕبوو له هانده‌ران، كه نزیكه‌ی (80) هه‌زار كه‌س ده‌بوون بۆ پێشوازی له‌و ئه‌فسانه‌یه هاتبوون. ته‌نانه‌ت هیچ شوێنێكی چۆڵ نه‌مابوو بۆ گه‌شتیاران. دانیشتوانی شاره‌كه خانووه‌كانیان به‌كرێده‌دا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌ستیان كرد به بونیادنانی هۆتێل و چێشتخانه بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. جگه‌له‌مانه هێنده‌ی وێنه‌ی دیگۆ له‌وكاته‌دا ده‌فرۆشرا له هیچ جێگه‌یه‌كی جیهان شتی وانه‌بوو بوو. دواتر به‌هۆی لێزانی سه‌رۆكی ناپۆلی ئابووری ئه‌و شاره بوژایه‌وه، ته‌نانه‌ت جیهان رویانكرده ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پلیتی یارییه‌كی دیگۆیان ده‌ست بكه‌وێت، تا له‌سه‌ر كورسیه‌كی سان پاولی بێكێشه دانیشن. به‌و هۆیه‌وه دانیشوانی شاری ناپۆلی شێتانه مارادۆنایان خۆشده‌ویست ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌نا نازناوی بۆ به‌ده‌ستهێنان، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی بووژانه‌وه و هه‌ژاره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. دیگۆ دزه‌كانی شاریش خۆشیانده‌ویست هه‌ركاتێك بچوونایه‌ته سه‌ر هه‌ر ماڵێك وێنه‌ی مارادۆنای تێدا بووایه ئه‌وه دزیان لێنه‌ده‌كرد.
مارادۆنا خۆی ده‌ڵێت ئه‌و ئێواره‌یه‌ی له یاریگاكه‌دا ناسێنرام ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان فێركردبووم به ئیتاڵی بڵێم:
“ئیواره‌تان باش نا پۆلییه‌كان”.
كه دواتر له خۆشی‌دا خه‌ریكبوو یاریگا بروخێنن به‌سه‌ر یه‌كدا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد چیرۆكی دیگۆ درێژه‌ی هه‌بێت.