بەرشەلۆنە پارەی نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جۆنینهۆ بارنۆبیكانۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسی باس لە دەنگۆی ڕیشتنی هێرشبەری هۆڵەندی یانەكەان دەكات بەرەو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

لە دیمانەیەكی كەناڵی تیلی فووتی فەڕەنسی ئەو یاریزانە ئەفسانەیەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی بەرازیل و یانەی لیۆن وتی: (یانەی بەرشەلۆنە بە هیچ جۆرێك پەیوەندییان پێوە نەكردووین تا پرسیاری نرخی مێمفیس بكەن لەگەڵمان).

وتیشی: (ئەوەی من دەیزانم ئەگەر دیپای لەگەڵمان مایەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە هاوكاری یانەكەمان دەكات لە سەرجەم كێبڕكێكاندا و خزمەتی یانەكەی دەكات، چونكە ئەو یاریزانانەی بۆندیان پێشكەش كراوە ڕۆیشتوون و ئێمە ڕێگیریمان لێ‌ نەكردوون).

لە هەمان چوارچێوەدا جان میشێل ئۆلاس سەرۆكی یانەی لیۆن لە تویتەری خۆی بڵاوی كردۆتەوە: یەك شەممەی پێشوو لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆمان دەكرد باسی دیپای كرا پێی وتم ناتوانین بیگوازینەوە، چونكە بڕە پارەی ئەوەمان نییە بۆندی پێشكەش بكەین بە هۆی كێشە زۆرەكانی یانەكەمان بە هۆی كۆڕۆناوە كە تووشی هاتووین.

جێی ئاماژە بۆ كردنە لە سەر داوای ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە چەند جارێك باسی لە گواستنەوەی مێمفیس دیپای هۆڵەندی كردووە لە یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسییەوە بەو پێیەی یاریزانەكە پێشتر لە نێو پێكهاتەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرەكی بووە لەگەڵ ڕاهێنەری ئەو كات ڕۆناڵد كومان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا