مۆكوكۆ خۆشحاڵە بە یەكەم بەشداری 

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یوسوفا مۆكوكۆی ئەڵمانی بە نەژاد كامیرۆنی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە یەكەم دەركەوتنی لەگەڵ یانەكەی بروسیا دۆرتمۆند كە بە هۆیەوە بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی بۆندزلیگادا.

ساڵی 2005 نوری شاهینی ئەڵمانی بە نەژاد تورك لە یەكەم بەشداری كردنی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند تەمەنی 16 ساڵ و 11 مانگ بوو لەو كاتەوە تا سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەو ژمارەیە بە ناوی ئەوەوە بوو تا مۆكوكۆ توانی ژمارەكەی بشكێنێت وەك لاوترین یاریزانی مێژووی بۆندزلیگا بە 16 ساڵ و 1 ڕۆژ.

ئەو یاریزانە لاوە كە لە خولەكی 85 لە شوێنی هالاند بەشداری كرد سەرەڕای ئەوەی هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكرد، چونكە یارییەكە خۆی بە كۆتا هات بوو پاش ئەوەی دۆرتمۆند بە ئەنجامی 5 – 2 لە پێش بوو، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە یەكەم بەشداری كردنی كە بووە ڕووداوێكی مێژوویش بۆی.

لای خۆشییەوە لوسیان فافەری ڕاهێنەری دۆرتمۆند ڕایگەیاند: (كارێكی قورس بوو بەشداری پێ‌ كردنی یاریزانێكی وا لاو، بەڵام ئەو گەوهەرێكی ناوازەیە لە دونیای تۆپی پێ‌ دا دەبێت پێشكەشی بكەین ئەگەر چی مەترسی زۆریشم هەبوو لە سەری هەر بۆیە بە سەرەكی یاریم پێ‌ نەكرد، چونكە یاریزانمان زۆرە ئەویش ئێستا لە تیپی یەكەمە و دەشبێت مافی خۆی پێ‌ بدەین).

 

گۆڵەكانی یارییەكە:

https://www.youtube.com/watch?v=tGJXoEk8Gpo

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا