هەڵۆ نایەوێت یاری بكات چەمچەماڵیش مافی خۆی دەوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تا دێت كێشەی یارییەكی تەواو نەكراو و هەڵپەسێردراوی وەك یاری نێوان هەردوو یانەكانی چەمچەماڵ و هەڵۆ كە دوا یاری خولی پلە یەكەكانی كوردستانە و بە مەبەستی دەست نیشان كردنی پاڵەوانە لە نێوان هەردوو یانەدا ئەگەر چی هەردووكیان سەركەوتنیان مسۆگەر كردووە بۆ خولی نایابی كوردستان وەك هەویری پێرە ژنێكی كۆن ئاو زۆر زۆرتر دەكێشێت و دەرگای بە سەردا داناخرێت.

نووسراوی یانەی چەمچەماڵ

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری دەست پێ كردنەوەی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان دەركرا نوێنەری هەردوو یانەی ڕكابەر لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنی پارتی كە سەرۆكی فیدراسیۆنەكە و جێگرەكەی كە لایەنی یەكێتی یە كۆبوونەوە و بڕیار درا ئەگەر ئیدارەی یانەی چەمچەماڵ توانییان لایەنی تەندروستی یارییەكە بپارێزن ئەوا یارییەكە ڕۆژی پێنج شەممە واتا سبەینێ‌ بەڕێوە بچێت.

نووسراوی قایمقامی چەمچەماڵ

بۆ ئەو مەبەستی ڕێبوار خدر سەرۆكی یانەی چەمچەماڵ لەگەڵ قایمقامی شارەكە كۆبوونەوەیەكی ساز كرد و چەند لایەنێك لەو كۆبوونەوەیە ئامادە بوون بۆ ئەوەی میكانیزمی میوانداری كردنی یارییەكە دابڕێژن داوا لە ئیدارەی شارۆچكەكەوە بەرز كرایەوە بۆ دەسەڵاتی باڵای پارێزگای سلێمانی دكتۆر هەڤاڵ ئەبو بەكر كە ئەویش وەڵامی ڕێك و ڕوونی دانەوە بەوەی با هاندەران ئامادە بن، بەڵام ڕێكاری تەندروستی بگیرێتە بەر لەگەڵ ئەوەشدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان جیاواز لە بڕیارەكەی پارێزگار ڕێنمایی جیاوازتری بە یانەی چەمچەماڵ دا كە دۆخەكەی جارێكی تر شڵۆقاندەوە و یارییەكە جارێكی تر بۆ كاتێكی نادیار دواخرایەوە.

نووسراوی دكتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی

لە لایەكی ترەوە سەرۆكی یانەی هەڵۆ چەندین بارەی كردۆتەوە دەڵێت: (پیرۆزبایی لە یانەی چەمچەماڵ دەكەین لای ئێمە ئەوان پاڵەوانی خولی پلە یەكن، بەڵام ڕەحمەتی خواتان لێ‌ بێت با ئەو یارییە ئەنجام نەدرێت).

یانەی چەمچەماڵیش داوای مافی خۆی دەكات ئەگەر یارییەكە ئەنجام نەدرێت یەكێتی تۆپی پێ‌ لە پەڕاوی ڕەسمی و مێژوویی خۆیدا ناوی یانەی چەمچەماڵ بە پاڵەوانی خولی پلە یەك ناوزەند بكات.

یەكێتی تۆپی پێش ئامادەیی تیادا نییە ئەو داوایەی چەمچەماڵ جێبەجێ‌ بكات بە كوردییەكەی خۆمان پێیان دەڵێت (بۆ حەلاوی باس بكەن نەورۆزیش كرا بە پاڵەوان بە بێ‌ نازناو واتا پادشای بێ‌ تاج ئۆتۆمۆبێلی بێ‌ بەنزین فەرمانبەری بێ‌ مووچە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا