پۆڵەتیک پرێس:
بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە یانەیەکی شەوانەی سلێمانی، کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی لەنێوان چەند کەسێک شەڕ دروستبوو، بەهۆی شەڕەکەوە نەقیبێکی پێشمەرگە کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەڕەکە لەیانەی شەوانە گوڵی نارا لە سلێمانی ڕوویداوە و ئێستا هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
نوێدەکرێتەوە….