لە هەرێم مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، لەپێناو جێگیرکردنی بەهای دینار مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خانوو دەکرێت بە دینار و هەروەها لە بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانیش مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دینار دەکرێت.

نەوزاد غەفوور، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بانکی ناوەندی بڕیاری داوە کە مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی خانوو و ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک لە دەروازە سنوورییەکانی لەجیاتی دۆلار بە دینار ئەنجام بدرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

نەوزاد غەفوور ئەوەشی ووت، وابڕیارە بەشێک لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە داهاتوویەکی نزیکدا مامەڵەی کۆمپانیاکانیان لە دۆلارەوە بکەن بە دینار.

راشیگەیاند، “بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ دینار بێت له‌ جیاتی دۆلار”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا