نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە12ی  شوبات، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و جێگیرکردنی بەرامبەر بە دۆلار دەدات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی بەردەوام بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 500 مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا