عێراق دوو ملیۆن تۆ گەنم هاوردە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ پڕكردنەوەی كەمی بڕی گەنم لە وەرزی داهاتودا پێویستیان بە هاورردەكردنی بڕی دوو ملیۆن تۆن گەنم هەیە.

حەیدەر نوری جەبر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمانپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رۆژی سێشەممە 1_11_2022 رایگەیاند، لە وەرزی بە بازاڕكردنی پێشتردا بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەبوە، بەو پێیەی پێویستی وڵاتەكەی دابینكردوە و بەشێكی گواستراوەتەوە بۆ ساڵی دواتر.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی كۆمانپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی: ساڵی ڕابردو سێ ملیۆن و 65 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرتوە، دوای هاوردەكردنی 250 هەزار تۆن توانیمان بۆ ساڵی ئێستا كێشەكان چارەسەر بكەین، لەمساڵیشدا دو ملیۆن و 200 هەزار تۆنمان هەیە، بەو پێیەی ئەم بڕە بە بڕێكی باش دادەنرێت بەهۆی كەمی ئاوەوە.

وتیشی: وەرزی بە بازاڕكردن لە پێنج ملیۆنەوە بۆ سێ ملیۆن تۆن كەمیكردوە، پێشبینیشدەكەین كەمی ئاو لە ماوەی داهاتودا بەردەوام بێت، بەمەبەستی هاوردەكردنی گەنمیش كۆمپانیای دانەوێڵە لەهەوڵەكانی بەردەوامە بۆئەوەی بتوانێت لەمساڵدا دو ملیۆن تۆن گەنم هاوردە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا