پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە1ی تشرینی یەکەم، یەکەم زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکان لێدەدرێت.
شێرزاد ڕەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ئاشکرایکرد، “سبەی یەکشەممە، یەکەم زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لێدەدەین”.
هاوکات، داوای لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی کرد سبەی بچنە هۆڵەکانی خوێندن و پێشوازی لە خوێندکاران بکەن، هەروەها داوای لە کارگێڕی قوتابخانەکان کرد لە مەراسیمێکی شایستەدا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕابگەیەنن و بەڕوویەکی کەش و پڕ لە هیوا و ئومێد پێشوازی لە خوێندکاران بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد،” لە نیگەرانییەکانی مامۆستیان بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان تێدەگەین، بەڵام دڵنیابن حكومه‌تی هه‌رێم له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ده‌ستبه‌ركردنی موچه‌ی هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی میلاكاتی هه‌رێمی كورستان له‌كاتی خۆیدا خستۆته‌گه‌ڕ، به‌رده‌وامیشه له هه‌وڵه‌كانی به دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دڵنیابن كه ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێت و هه‌مو نیگه‌رانیه‌كان نامێنن”.
جەختیکردەوە وتی،” تكایه با هه‌وڵبده‌ین له‌م قۆناغه‌ش به‌هێز و یه‌كگرتوبین له بەرا‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێته به‌رده‌م خوێندنی كوردی، ئێوه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌واده‌كانتان هه‌موو كات نموونه‌یه‌ك بوون بۆ خۆبه‌خشی و خۆنه‌ویستی و خه‌بات و تێكۆشان، مێژوش به‌وپه‌ڕی شكۆوه ئه‌و شاهدیه‌تان بۆ ده‌دات كه ئه‌وه ئێوه‌بوون ئاماده‌نه‌بوون خوێندكاری خوێندنی كوردی به‌ته‌نیا به‌جێبهێڵن و نه‌تانهێشت خوێندنی به‌زمانی كوردی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌ناو بچێت”.