هەرێم و بیلاروسیا: دەبێت كۆچی نایاسایی رابگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و باڵیۆزی بیلاڕوسیا لە عێراق كۆبونەوەو هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە پێویستە كۆچی نایاسایی رابگیرێت.

بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، هەریەكە لە مەسرور بارزانی و ڤیكتۆر ڕیباك، باڵیۆزی بێلاڕوس لە عێراق كۆبونەوەو باسیان لەگرنگی هەبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا سەردانی بێلاروس دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا هەردولا بەپێویستیانزانیووە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ پرسی كۆچدا بكرێت، تاوەك ڕێگری لە گەشت و كۆچكردنی نایاسایی بكرێت.

ماوەی چەند مانگێكە رێژەیەكی بەرچاو لە گەنجانی هەرێمی كوردستان سەردانی بێلاروسیان كردووە تاوەكو لە رێگەی سنوری بێلاروس و پۆڵەنداوە بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا.

بەوتەی ئەو كەسانەی ئێستا لەو سنورانەن، دۆخی ژیانی كۆچبەرانی كورد لەوپەڕی خراپیدایە بەوهۆیەشەوە دوو گەنجی كورد لە رێگەی بێلاروس گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا