دەوڵەتی یاسا:لێكۆڵینەوە لەگەڵ حەلبووسی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڵێن دەدات، لێپرسینەوە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بكات، بەهۆی سەردانەكەی بۆ توركیا، كە بە سەردانێكی گوماناوی وەسفی دەكات.

فیراس موسلماوی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لێپرسینەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن چونكە سەردانەكەی بۆ توركیا لە كاتێكی هەستیاردا بووە، بە تایبەتی كە وڵات بە قەیرانێكی سیاسییدا تێپەڕدەبێت.

دوێنێ‌ 28_2_2022، محەمەد بەیاتی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: كۆبوونەوەی هەریەكە لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆكی توركیا و سەرۆكی هەواڵگری ئەو وڵاتە، جێی گومانە و مەبەستی لە پشتەوەیە، چونكە سەردانەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبێت لەسەر ئاستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و تیمی وزاری بێت، نەك بەو شێوەیەی كە ئەنجامدراوە.

رۆژی 26_2_2022 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌ و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە ئیستانبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و هاكان فیدران سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا ناسراو بە ( میت ) كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو سەردانە بەمەبەستی دیاریكردنی كەسێكە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری عێراق كە لە نێو ماڵی سونەدا ناكۆكی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا