پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ لەیلا عومەر، سەرۆکی نوێی شارەوانی دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی بەشەكانی شارەوانی كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت خزمەتی باشتری ھاوڵاتیانی سلێمانی بكرێت.
وتیشی، “ھاتووم سوپاسی لەیلا خان بكەم كە ڕەزامەند بووە ئەو پۆستە وەربگرێت و كەسێكە جێی متمانەی ئێمەیە و ئەزموونی پێشووی ئاماژەیە بۆ سەركەوتنی لەم ئەركە نوێیەی دا”.
لەبارەی زیادەڕەویشەوە ئاشکرایکرد، ھەوڵی جددی ھەیە بۆ چارەسەركردن و بنبڕكردنی زیادەڕەوی لەسەر موڵكی گشتی، ئەركی حكومەتە ھۆكارەكان دیاری بكات و چارەسەریان بكات.