پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕی”وی چات”ی چینی باس لەوە دەکات بەهارات، سەوزەواتە سوێرکراوەکان و هەندێک لە میوەکان نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن.
بەشێکی زۆری خەڵک وەک گەنجینەیەک تەماشای بەفرگر دەکەن و هەموو خواردنەکانی تێداهەڵدەگرن بەڵام ئەم کردارە هەڵەیە، بەهاراتەکان نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن چونکە شێ هەڵدەمژن ئەوەش وادەکات کەڕووی ژەهری بەرهەمبهێنن کە هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی جگەر.
ئەو میوانەی لە هێڵی کەمەرەیدا دروستدەبن وەک مۆز، مانگۆ و چەندانی دیکە نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن، چونکە ژینگەی پلەی گەرمی نزم دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکتریا لەو میوانەدا کە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی کەڕووی ژەهراوی، سەوزەواتە سورێرکراوەکانیش بەهەمان شێوە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر لە بەفرگردا هەڵبگیرێن شێ هەڵدەمژن و سوودەکەیان لەدەست دەدەن.