پێنج رێگای سروشتی بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش

پۆڵەتیک پرێس

رەنگە ئێستا باشترین کات بێت هەتا بیر لەوە بکەینەوە بەرگری لەشمان بەهێز بکەین بەهۆی بەرفراوانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەواتە باشترین رێگا بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش کامەیە؟

بەپێی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی دۆیچە فیلە، پزیشکان پێشنیاری چەند رێگایەکی سروشتی و ئاسان دەکەن بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش، لەوانەش:

١- خواردنی بڕێکی گونجاو لە بەرهەمە فرێشەکان، بەنمونە شیلک و بیبەری سەوز و کەلەرم، لەگەڵ خواردنی میوە و سەوزەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین.

٢- خۆدانە بەر خۆر بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڤیتامین D.

٣- خەوتنێکی تەندروست بەجۆرێک رۆژانە ماوەکەی لەنێوان ٧ بۆ ٨ سەعاتدا بێت.

٤- هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی زۆر، لە رێگاکانی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، راهێنانە وەرزشییەکان، تێڕامان و راهێنانی هەناسەدانی قوڵ، یاخود پشوودان لەڕێی حەمامکردنێکی گەرمەوە و گوێگرتن لە موزیک، یان لانیکەم بەسەربردنی کات لەگەڵ خۆت یان هاوڕێ زۆر نزیکەکانت.

٥- خواردنی ژەمە خۆراکێک کە سەوزەوات و زەیتی زەیتون و ماسی و گەنمەشامی و هەندێک میوە لەخۆبگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا