راگەیەندراوێك لە كۆشكی كرملینەوە دەربارەی بڕیارە هەستیارەكەی پوتین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی سەرۆكایەتیی رووسیا (كرملین) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی وڵاتەكە هەردوو ناوچەی دونێتسك و لوهانسك لە هەرێمی دۆنباس وەكو سەربەخۆ دەناسێنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا پلانی هەیە كە بڕیارەكە واژۆ بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا كۆشكی كرملین رایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا دو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئاگاداری ئیمانیۆل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا و ئۆلاف شۆلتز، راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندون كە مەرسومێك ئیمزا دەكات بۆ داننان بە هەردو هەرێمی لوهانسك و دۆنێتسكدا لە ئۆكرانیا.

ئەمڕۆ پووتین سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی فیدڕالی ئاسایشی رووسیای کرد و لە بارەی داننان بە سەربەخۆیی کۆمارەکانی دونێتسک و لوهانسک گوێی لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە گرت، کە تاوەکو ئێستاش مۆسکۆ بە بەشێک لە خاکی رووسیایان دادەنێت.

بەشێکی زۆری بەرپرسانی باڵای رووسیا پاڵپشتیی خۆیان بۆ داننان بە سەربەخۆیی دوو کۆمارەکە دەربڕی، لەوانەش: میخائیل میشۆستین، سەرۆکوەزیرانی رووسیا. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە. سێرگی شوێیگۆ، وەزیری بەرگری. نیکۆلای پاترۆشیڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش. دیمتری مێدڤیدیڤ، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش. ڤیلادمیر کۆلۆکۆڵستیڤ، وەزیری ناوخۆو ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی باڵای روسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا