هەڵوێستی نوێی تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، هەرچەندە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندییانەی لەسەرێتی، بەڵام بەغداد 700 ملیارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و بەردەوامبونیشی پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ كێشە داراییەكانی هەرێم و دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبووەتەوە و باسی ئەو گرفتانەیان كردووە كە بەهۆی بێ موچەییەوە لە هەرێم دروسبوون.

وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، تائێستا حكومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندییانەی لەسەرییەتی و لە ئاشكراكردنی ئەو داتایانەی لایەتی.

باسی لەوەشكردووە، ئەو 700 ملیارەی كەماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت بۆ حكومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێكی تر پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە 700ملیارە بەردەوام بێت.

لای خۆشیەوە، د.بڕیار ڕشید كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئابوری و بازرگانی ئەنجومەنی نوێنەرانە جەختدەكاتەوە، تاكە چارەسەر بۆ كێشەی دارایی هەرێم هەمواری یاسایی بوجەیە و ئەویش لە ساڵی تازەوە دەكرێت، تا ئەو كاتەش گرنگە حكومەتی هەرێم دەستپێشخەری بكات بۆ ڕێكەوتنێكی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەكان بەردەوام بێت و موچەی فەرمانبەران گەرەنتی بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا