وەزارەتی ناوخۆی عێراق: حەوت گەشتیار بە ژمارەیەکی زۆر ماستەرکارتەوە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف حەوت کەسیان دەستگیرکردووە، کە 155 ماستەر کارتی نێودەوڵەتیان پێبووە و هەوڵیانداوە بە قاچاخ بیبەنە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ 4ی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەئەرکێکی هاوبەش، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەهاوکاری ناوەندی گومرگی مەدەنی، توانیان حەوت گەشتیار دەستگیربکەن، کە 155 ماستەرکارتیان پێبووە و هەوڵیان دەدا بیبەنە دەرەوەی وڵات.

ڕوونیکردەوە، ئەو گەشتیارانە دەیانویست بەشێوەی قاچاخ ئەو ماستەرکارتانە، کە پارەیان تێدابوو بیانبەنە دەرەوەی وڵات و دواتر لە دەرەوەی وڵات پارەکان بەشێوەی دۆلار ڕابکێشنەوە.

جەختیکردەوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان و ماستەرکارتەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی نەجەف کراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا