لوتكەی تاران دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19_7_2022 لوتكەی (رووسیا، ئێران و توركیا) لە تاران بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرسێ وڵات دەستی بە كارەكانی كرد.
لە وتارێكدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، هیچ جیاوازییەك لە نێوان رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ناو سووریا بەدی ناكەم، ئەوان چالاكن و بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەكانیان.

ئەردۆغان وتی: ئەو رێكخراوانە خاكی سووریا دابەش دەكەن، ئەوان مەترسین بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی توركیا.

وتیشی: پێویستە رووبەڕووی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە سووریا ببینەوە.

لە وتارێكدا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە میانی لووتكەی تاران رایگەیاند، پێویستە دۆخی سووریا بە رێگەی ئاشتی چارەسەر بكرێت، دەستوەردانی دەرەكی دۆخی ئەم وڵاتە ئاڵۆزتر دەكات.

رەئیسی ئاماژەی بەوەشكرد، سەروەری خاكی سووریا هێڵی سوورە، دەبێت كۆتایی بە چالاكییەكانی تیرۆر لەم وڵاتە بهێندرێت.

هەروەها ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا لە چوارچێوەی وتارێكدا رایگەیاند، دوای ئەو لوتكەیە، دەست بەگفتوگۆی سیاسی لەبارەی دۆخی سووریا دەكەین، دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكاری دیمەشق بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا