لەبارەی گۆشتی سەر شەقامەكان هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

كوشتارگەی نوێی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بەدوربگرن لەكڕینی گۆشتی  سەر شەقام و كۆڵانەكان، بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەكانیان.

لەراگەیەندراوێكدا گوشتارگەی نوێی سلێمانی دەڵێت “دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیداری ئاژەڵی لە وڵاتانی دراوسێ دورە لەراستییەوە و هیچ جۆرە قەدەغەیەكی گۆشتی هاوردەكراو بوونی نییە، چونكە لەڕووی یاساییەوە رێگە بەكەس نادرێت گۆشتی قاچاغ داغڵ بكات”.

لەراگەیەندراوەكەدا داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەگۆشتی سەرشەقام و بێ پشکنراو خۆیان بەدور بگرن تا دڵنیابن لەتەندروستیی خۆیان و خێزانیان و هیچ پێویست بەدڵڕاوکێ ناکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژانە و بەتایبەت لەكاتی نزیكبونەوەی بۆنەتایبەتەكان لیژنە هاوبەشەكان سەردان و چالاكیەكانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو مەڕو ماڵاتانەی لەسەر شەقام و كۆڵانەكان و بەدەر لە رێنماییەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستییەكان سەردەبڕدرێن چڕدەكەنەوە، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا