بانکی ناوەندی عێراق سزای سەدان نووسینگە و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دۆلاری دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، زیاتر لە 119 ملیار دیناری عێراقی لە ماوەی دە مانگی رابردوودابەسەر بانک و دامەزراوە نابانکییەکان کۆمپانیای ئاڵوگۆڕ سەپێندراوە.

خشتەیەکی بانکی ناوەندی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو غەرامەیە لە ماوەی دە مانگی رابردوودا بەسەر بانک و کۆمپانیا داراییەکاندا سەپێندراوە، کە لە مانگی 1 و تا مانگی تشرینی یەکەمەوە، بڕی 119 ملیار و 943 ملیۆن و 88 هەزار و 300 دینار بووە. جگە لە سزا ماددییەکان، 387 سزای کارگێڕی بەسەر ئەو بانکە نافەرمییانە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو سەپێندراوە.

بەگوێرەی خشتەکەی بانکی ناوەندی، مانگی نیسان زۆرترین رێژەی غەرامەکردنی بانک و دامەزراوە نافەرمییەکانی بەخۆیەوە بینیوە. تەنها لەو مانگەدا رێژەی غەرامەکان گەیشتووەتە 17 ملیار و 440 ملیۆن و 383 هەزار و 447 دینار، سزای کارگێڕییش 17 سزا بووە، لە کاتێکدا مانگی حوزەیران کەمترین ڕێژەی غەرامەکردنی بەخۆیەوە بینیوە ڕێژەی غەرامەکردن لەو مانگەدا، گەیشتە 8 ملیار و 353 ملیۆن و 387 هەزار و 476 دینار، بە سزا، سزایەکی کارگێڕی گەیشتە 50.
لە خشتەکەدا ناوی ئەو بانکانە نەخراوەتەڕوو کە غەرامە و سزای کارگێڕییان بەسەردا سەپێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا