پۆڵەتیک پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوو بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو تکایە لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و دوور بکەونەوە لەو شوێنانەی کە ئەگەری هەیە ئاوی باراناوی تیادا کۆ ببێتەوە یان مەترسی دروست بوونی لافاویان لەسەرە، بەهەمان شێوە دوور بکەونەوە لە ناوچە شاخاوییەکان”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بەلایەنە پەیوەندیدارەکان تا لەکاتێکی زوودا بێن بە هاناتانەوە”.
ژمارە 100 سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC)
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 سەنتەری تەندروستی
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی
ژمارە 106 ئاسایش
ژمارە 104 پۆلیسی فریاکەوتن