سوپای پاسداران: هێشتا تۆڵەی قاسم سولەیمانیمان نەکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران قسەکانی وتەبێژی سوپای پاسدارانی لەبارەی هێرشەکەی ئەم دواییەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلی رەتکردەوە کە وتبووی، ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو و وتی، هێرشەکە تەواو فەلەستینی بوو و هەر لەلایەن فەلەستینیەکانەوە کرا، هێشتا تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدیشمان نەکردووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید رەزا مووسەوی، فەرماندە باڵاکەی سوپای پاسداران کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشقی سووریا کوژرا، رایگەیاند: سەید رەزا مووسەوی ستوونی سەرەکیی پشتیوانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست لە سووریا، لوبنان و فەلەستین بوو. پێکهێنانی ستوونی (مقاومە) لەم ناوچەیە بێگومان ئەنجامی هەوڵدانەکانی ئەو بوو.

حوسێن سەلامی وتی: “ئەو بەردەوام لەگەڵ فەرماندەی سوپای قودس بوو و دوژمن ئەوی بە باشی دەناسی و بە باشی ئاگاداری رۆڵ و کاریگەریی ئەو فەرماندەیە گەورەیە لە بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان بوو.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها قسەکانی وتەبێژی سوپای پاسدارانی رەتکردەوە کە وتبووی، هێرشەکەی رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە بە “تۆفانی ئەقسا” ناسراوە، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو و وتی، هێرشەکەی تۆفانی ئەقسا هێرشێکی تەواو فەلەستینی بوو.

سەلامی رایگەیاند: وتەبێژی سوپای پاسداران دوێنێ وتی، تیرۆرکردنی شەهید رەزا لە وەڵامی تۆفانی ئەقسا بوو، بەڵام من دەڵێم، تۆفانی ئەقسا سەربەخۆ بوو و لە لایەن فەلەستینیەکانەوە کرا. سەڕەرای ئەوەی مقاوەمە لە عێراق بەشێکە لە میحوەری مقاومە، بەڵام بەشێوەیەکی سەربەخۆ کار دەکات. لە لوبنانیش حیزبوڵڵا سەربەخۆ کار دەکات. ئێمە هێشتا تۆڵەی تیرۆرکردنی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدیمان نەکردووەتەوە. لە کاتی خۆیدا ئەو کارە دەکەین. ئێمە بە شێوەیەکی راستگۆیانە ئەو کارەی کە دەکەین، رایدەگەیەنین و لەوە ناترسین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا