پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەربازانی سوپای تورکیا، لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دوو ژن بریندار دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاو کراوەتەوە دوێنێ هەینی، سوپای تورکیا هێرشی کردۆتە سەر گوندی کێستەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی کە ژن بوون بریندار کراون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دواتر ئەو دوو ژنە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی باتیڤا.