بافڵ جەلال تاڵەبانی : یەك هەڵوێستیمان زامنی پاراستنی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانمانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ماری پارێت، لێپرسراوی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنییەكان و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەرێم و كونسوڵخانەكانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا و پشتیوانیكردن لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆی هاوكێشەكان تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستەڕوو و روونیكردەوە عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە حكومەتێكی خزمەتگوزار و چاكسازی راستەقینە هەیە كە بتوانێت وەڵامی گلەیی و داواكاری خەڵك بداتەوە و یەكێتیش لەگەڵ ئەو لایەنانەدایە كە بەم سیاسەتە كاردەكەن و بنەمای خزمەت دەكەنە بەرنامەی حكومەت و باوەڕیان بە پێكەوەژیانی هەمووان هەیە.

هەر لەدیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستی یەكڕیزی و یەك گوتاری كوردی دووپاتكردەوە لەبەغدا و روونیكردەوە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن یەك هەڵوێستیمان زامنی پاراستنی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانمانە و تەبایشمان لەناوەند فاكتەری بەهێزكردنی قەوارەی هەرێمە و دەتوانین باشتر رۆڵ بگێڕین لەپێناو داهاتوویەكی باشتر لە عێراقدا.

لەبارەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی تاك بیرو بۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و هەماهەنگی هەردوولا بە پێویست زانرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئكیدیكردەوە لە پێشینەی ئەركەكانی یەكێتی پاراستنی ئاسایش، ئارامی و ئاسایشی تاك بەتاكی هەرێمی كوردستانە و هەموو ئەو بەربەستانەی رێگرن و ژیانی خەڵك دەخەنە مەترسی و چاودێر دەبن بەسەر هاوڵاتییەوە لادەبرێن و رێگاش نادەین ئارامی تێكبچێت و ژیانی كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری بخاتە ژێر مەترسییەوە و لەو چوارچێوەیەشدا چاكسازییەكان بەردەوام دەبن.

لە كۆتایی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوای سەركەوتنی بۆ ماری پارێت لە ئەركە نوێكەیدا خواست و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی كارەكانی داوایكرد هەماهەنگ بێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییەكان لەهەموو بوارەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا