ئیتیڵاعات بۆ ئەحمەدی نەژاد: وەڵامی هێرشەکەت وەردەگریتەوە

پۆلەتیک پرێس

وەزارەتی هەواڵگری ئێران بەڵێنی دا وەڵامی هێرشەکەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد بۆ سەر وەزارەتەکەی بداتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیتیڵاعاتی بە “مافیای سیخوڕی” ناوبردبوو.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێت، ” وتەکانی مەحمود ئەحمەدی نەژاد لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ڕای گشتی”.

ئیتیڵاعات ئاماژەی بەوەش کردووە، “وتەکانی ئەحمەدی نەژاد ناواقیعین، دەشڵێت ، “لەکاتی گونجاودا وەڵامی ئەو لێدوانانە دەدەینەوە”.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئەحمەدی نەژاد، ڕەخنەی لە دەزگای هەواڵگری ئێران گرت و وتی ” تەنانەت لەبەردەم دەرگای ماڵە تایبەتیەکەشمدا کامێرای چاودێریان داناوە، مافیای ئەمنی دەیانەوێت هەڕەشەکان بکەنە بابەتێکی کەسی”.

نەژاد لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیشدا کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە وتی، ” باشترە دەزگا ئەمنیەکان گرنگی بە دامەزراوە ئەتۆمیەکان بدەن لەجیاتی ئەوەی گوێ لە خەڵک بگرن”.

ئەم لێدوانە توندانە بەرامبەر یەکتر دوای ئەوە دێت، ئەنجومەنی دەستکاریکردنی دەستووری ئێران کە پیاوێکی ئایینی بە ناوی ئەحمەد جەنەتی سەرۆکایەتی دەکات، مەحمود ئەحمەدی نەژادی لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی ئەو وڵاتە دوورخستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا