پێدانی ڤیزا لە كۆنسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی راگیرا

پۆڵەتیك پرێس:
كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزای راگرت، هۆكارەكەشی بۆ زۆربوونی تۆماركردنی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەیەك لەپەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی لەئێران بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆرۆنای گۆڕاو لە دەروازە سنورییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و خەڵكیش گومانیان لە هاووڵاتیانی عێراق و باشوور و ناوەڕاست هەیە، كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بن، بەتایبەت كرماشان، كە كەوتووەتە ژێر خەتی سور لە بڵاوبوونەوەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسەكە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە ژێر فشاری هاووڵاتیاندا هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان لەكۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رابگرێت و هاوكات سنووری هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بۆ گەڕانەوەی‌ هاووڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاتەكانیان كراوە دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا بەهۆی تۆماركردنی حاڵەتی كۆرۆنای گۆڕاو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش چەند ڕێنمایی و بڕیارێكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا